وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بەدامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری نەو لەوەزارەتەکەیان و دەڵێت "كە فەرمانگەی كارگێڕی لە وەزارەتی نەوت خشتەیەك بۆ چاوپێكەوتنی ئەو كەسانەی (سی ڤی) پێشكەش دەكەن ڕادەگەیەنێت".
لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سامر غەزبان، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق ڕەزامەندی نیشانداوە بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی ئەندازیاری "بەشی ئەندازیاری نەوت".
ئەوە لە راگەیەندراوەكە خراوەتەڕوو، دەرچووانی كۆلێژی ئەندازیاری نەوت بەپێی شوێنی بەتاڵ و پلەی وەزیری لەوەزارەتی نەوت و شوێنە جیاجیاكانی ئەو وەزارەتە بەپێی ڕێوشوێنی كارگێڕی و پسپۆڕی دادەمەزرێنرێن.
جەختیشكراوەتەوە، كە فەرمانگەی كارگێڕی لە وەزارەتی نەوت خشتەیەك بۆ چاوپێكەوتنی ئەو كەسانەی (سی ڤی) پێشكەش دەكەن ڕادەگەیەنێت و لەلایەن لیژنەیەكەوە، كە بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكرێت لە 26ی شوبات-ی 2019 چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت.