په‌رله‌مانی توركیا مسته‌فا شه‌نتۆپ-ی بە سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژارد، ئەمەش دوای ئەوەی بیناڵی یڵدرم به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیسته‌نبووڵ وازی له پۆسته‌كه هێنا.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ سێیەم دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان کۆبووەوەو تیایدا مسته‌فا شه‌نتۆپ، كه هه‌ڵبژێردراوی هاوبه‌شی ئاكپارتی و مه‌هه‌په بە سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا ٤٠٠ دەنگ پێویست بوو بۆیە هیچ کام لە کاندەدەکانی دوو کۆبونەوەی رابردوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە نەیان توانی ئەو دەنگە کۆبکەنەوە، بەڵام مسته‌فا شه‌نتۆپ ئەمڕۆ بە ٣٣٦ دەنگ کتوانی ببێت بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.