ھونەرمەندى میللى شارى دهۆك :" ئەحمەد زێباری" به‌هۆى نه‌خۆشى شه‌كره‌وه ماوەی دوو مانگە باریتەندروستی تێكچووه، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات هاوكاریم بكه‌ن بۆ ئەوەی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت.
ئەحمەد زێباری له‌باره‌ى دۆخی تەندروستییەوە رایگه‌یاند "ماوه‌ى 15 ساڵه توشێ نەخۆشی شەکرە بووە، بەڵام دوو مانگه به‌ته‌واوه‌تى بارى ته‌ندروستیم به‌ره‌و خراپی چووه‌و نه‌خۆشییه‌كه هه‌ردوو پێی پەکخستووەو بەوهۆیەوە ناتوانێت له‌ماڵه‌وه بچێته ده‌ره‌وه و هیچ كارێك ئەنجام بدات".
هەو هونەرمەندە بۆ دوارۆژ ئاماژەی بەوەشکرد" تا ئیستا بەڕێوەبەرایەتی روشنبیری و ھونەری و سەندیکای ھونەرمەندم ھیچ ھاوکاریەکیان نه‌كردوم،، بۆیە داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م هاریكاریم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بچمه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم، چونكه چیتر چاره‌سه‌ره‌كانى پێشووم سودیان نه‌ماوه".
ئەحمەد زێباری هونەرمەندێکی میللیەو خەڵکی شارى دهۆكە لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ە لە قەزای ئاکرێ، لە ساڵی ١٩٧٣ ه‌وه ده‌ستى به گۆرانى وتن كردووه‌و ٢٠٠ کاسێتی گورانی تۆمارکراوی ھەیە.