د.بەرهەم سالح سەرۆکککۆماری عێراق لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ کۆبوونوەو تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و جیهانیان کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٥ی شوبات، لە د، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا باسیان له گرنگی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌رەنسا له گشت بواره‌كاندا كرد، بەجۆرێک زامنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بکات و یارمه‌تیده‌ری عێراقیش بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه.
هەر لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح رایگەیاند، فه‌ره‌نسا هاوبه‌شێكی ستراتیژی و دۆستێكی گرنگی عێراقه و ڕۆڵی به‌هێزی هه‌یه له پشتیوانیكردنی عێراق له پرۆسه‌ی بنبڕكردنی تیرۆر و هێنانه‌كایه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا.
سەرکککۆماری عێراق خواستی عیراقی بۆ به‌شداری فه‌ڕه‌نسا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانەکەی ده‌ربڕی و له‌م روه‌شه‌وه جه‌ختی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش کرده‌وه، هاوكات داوای كرد فه‌ره‌نسا هاوكاری عێراق بكات له وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و نه‌وت و ووزه دا، به تایبه‌ت باسی له پێویستی گه‌شه‌پێدانی توانا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی عێراق له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه کرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆڵی به‌رچاوی فه‌ره‌نسای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر و پشتیوانیكردنی عێراق له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به گرنگ وه‌سف کرد.
لایخۆشییەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح، ته‌ئکیدی له پێویستی به‌هێرکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و فه‌ره‌نسا کردەوه، هاوکات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری له‌كه‌رتی ووزه و پیشه‌سازی و نه‌وتدا، راشیگه‌یاند بۆ سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش و ئارامی ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شن له‌گەڵ عیراقدا