بەشار ئەسەد لەگەڵ روحانی و خامنەئی لە ئێران کۆبووەوە

بەشار ئەسەد سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حەسەن روحانی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی شوبات به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی یادی 40 ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا، سه‌ردانی تارانی كردوه‌و چاوی کەوتووە به‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هەردولا جەختیشی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان دیمەشق و تاران كردەوە.

لە دیدارەکەدا خامنەئی پیرۆزبایی لە ئەسەد كردووە بە بۆنەی سەركەوتنی سوریا بەسەر تیرۆر و بە گورزێكی بەهێز بۆ پرۆژەی رۆژئاوا و ئەمریكا وەسفیكرد، هاوكات پشتییواین ئێرانیشی بۆ سوریا دووپاتكردەوە.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا سەرۆكی سوریا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران كۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكانیان كردەوە، كە توانیویانە بیانگەیننە ئاستی پەیوەندییەكی ستراتیژی، هاوکات ئەسەد سوپاسی ئێرانیشی كرد بەرامبەر ئەو پشتیوانییانەی پێشكەشی وڵاتەكەی كردووە.

لەو دیدارەشدا رۆحانی بە ئەسەدی راگەیاند، "سەركەوتنی سوریا، سەركەوتنە بۆ ئێران و ئوممەتی ئیسلام بە گشتی" و سەرۆكی سوریاش لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمدواییەی سۆچی ئاگاداركردەوە كە لە نێوان سەرۆكانی ئێران، روسیا و توركیا بەڕێوەچوو.

 

PM:08:43:25/02/2019