سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین بەهۆی کەمتەرخەمی و باش رایی نەکردنی ئیشوکاری هاوڵاتیان بە زۆرینەی دەنگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی شوبات ئه‌حمه‌د عهبدولكەیم، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای سەڵاحەدین له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه.
وتیشی، هۆکاری دورخستنەوەکەی بۆ لاوازى ناوبراو له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌نجومه‌ن و دانیشتنه‌كانى دەگەڕێتەوە، کە بەوهۆیەوە كێشه‌ى هاووڵاتیان به كه‌مى چاره‌سه‌ر دەکرا، هۆکارێکی دیکەش بۆ كه‌مى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شاروشارۆچكه‌كانى پارێزگاكه دەگەڕێتەوە، جگه له قه‌زاى سامه‌ڕا كه قه‌زاكه‌ى خۆیه‌تى.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ دواڕۆژ باسی لە خالێکی دیکەی لەسەرکارلادانی سەرۆکی ئەنجومەنی کرد و وتی، زۆرى گه‌شت و سه‌ردان و گه‌ڕانى بۆ وڵاتان به‌بێ كاری ئه‌نجومه‌ن، كه‌متر ده‌یپه‌رژێته سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، كه‌مترین ده‌وام ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئیشوكارى هاووڵاتیان به كه‌مى رایی بكرێت و بڕیارەکانیشی یەکلاکەرەوە نەبووەو، په‌یوه‌ندى و گه‌یشتن و دیدارى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و فه‌رمانگه و لایه‌نه‌كاندا کەمبووە.