دادگای توکیا بەهۆت رەغنەگرتن لە ئەردۆغان سزای سالێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڤیگه‌ن یوكسه‌داغ هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان دا سەپاند.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی شوبات، لە دانیشتنێکی دادگای تورکیا سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانی سەپاند بەسەر ڤیگه‌ن یوكسه‌داغ هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هەدەپە.
یوكسه‌داغ دادگاییکردنەکەدا ئامادە نەبووە، کە به‌شێوه‌یه‌كی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌هۆی سوكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا سزا دراوە کە وتبووی، "گومانی زۆر له‌رابردووی سیاسی ئه‌ردۆغاندا هه‌یه".