سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، دهسهتلهكاركێشانهوهى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريفى رهتكردههوه.
به‌هرام قاسمى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌ياند، حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، دهسهتلهكاركێشانهوهکەى محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی رهتكردەووەتەوە.
وتیشی، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زه‌ريف ده‌كه‌ن، راست نيين.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران باسی لەوەشكرد، خراپ به‌كارهێنانى سياسييانهى بڕيارى زه‌ريف له لايه‌ن هه‌ندێك ناوه‌نده‌وه، كارێكى ره‌تكراوه‌يه.
شه‌وى رابردوو محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف،ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى له پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد،"داوای لێبوردن لەئێوە هەموتان دەکەم بۆ هەر کەموکورتییەک کە هەمبوە لەکارەکەمدا و سوپاسی بەرپرسان و گەلی ئێرانیش دەکەم".