داعش هێرشی كردە سەر یەكێك لە گێڵگە نەوتییەكانی كەركوك

شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر یەكێك لە كێڵگە نەوتییەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور و پۆلیسێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور شەوی رابردوو تیرۆریستان هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی "عەلاس"ی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور لەسەر زنجیرە چیای حەمرین و لە ئەنجامدا پۆلسێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور بە ناوی هادی خەلایف گیانی لەدەستداوە.

هێرشی ناوبەناوی داعش بۆ سەر كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێڵگانە و دەستكەوتنی داهاتة.
 



PM:01:04:27/02/2019