شارەزوور.. نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا رایگەیاند" بڕیارە سبەینێ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی قەزای شارەزووردا دەستپێبكات".

كامەران عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحییەی وارماوا رایگەیاند " سبەینێ  2500 بەرمیل نەوتی سپی بەسەر تەواوی گوندەكانی قەزای شارەزوردا دابەشدەكرێت".

بەڕێوەبەری ناحییەی وارماوا روونیشیكردەوە كە لە گوندی قەرەگۆلەوە دەستدەكرێت بە  دابەشكردنی نەوتەكە.

كامەران عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو نەوتە لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە دابینكراوە، بەڵام تائێستا كاتی قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوت دیاری نەكراوە.



PM:08:39:27/02/2019