ڤیدیۆ.. خانمە راگەیەندکارێکی ناسراو جووڵەی سەما ئامێز دەکات

خانمە راگەیەندکارو هونەرمەند، شایی عوسمان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو کردووەتەوە و هەندێ جوڵەی سەمائامێز دەکات.

شایی عوسمان پێشەکەشکاری دیاری بەرنامەی "چێژبڕکێ"ی کەناڵی کوردماکس شۆ، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو کردووەتەوە و هەندێ جوڵەی سەمائامێز دەکات.

ئەو هونەرمەندە نووسیوویەتی "لەگەڵ ئاوازەکەما سەما بکە، بهێڵە لەدەورت گەڕێم، ئاخر من بەڵێنی گەڕان بە دەوری دونیام بەو دڵەم داوە."

شایی عوسمان بەدەر لە کاری ڕاگەیاندن کاری نواندن دەکات و لە چەندین فیلم و ڤیدیۆکلیپدا بەشداریی کردووە و ئەندامی تیپی هونەریی میللی سلێمانییە، پێشتریش حەزی تەواوەتی خۆی بۆ سەما دەربڕیوە و وتویەتی " پێشکەشکاری و سەما لە لای من خۆشەویستن و جیاوازیی نییە، خۆشم ھەردوو بەشم ھەڵبژاردووە، میوزیک و ڕاگەیاندن و سەمام بەلاوە خۆشەویستە."




PM:10:44:27/02/2019