کۆمپانیای دیلۆت رایگەیاند " حكومەتی هەرێم لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوەو داهاتەكەشی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە".
كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاری پێنجەمین راپۆرتی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو لەبارەی هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتەوە، ئاشكرایكردوە " لە 1ی تەموز تا 30ی ئەیلولی 2018، هەرێم لەڕێی بۆرییەوە بڕی 35 ملیۆن و 667 هەزارو 632 بەرمیل نەوتی هەناردەكردوەو لەناوخۆش بڕی 174 هەزارو 761 هەزار بەرمیلی فرۆشتوە".
لەبارەی داهاتی ئەو نەوتەشەوە، رونیكردۆتەوە: "داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لەماوەی ئەو سێ مانگەدا دوو ملیارو 250 ملیۆن و 572 هەزارو 508 دۆلار بووەو تێكڕاش هەر بەرمیلێك نەوت بە 63 دۆلارو 98 سەنت فرۆشراوە، هەروەها ناوخۆشدا داهاتی ئەو نەوتی فرۆشراوە 11 ملیۆن و 837 هەزارو 276 دۆلار بووەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 67 دۆلارو 73 سەنت فرۆشراوە".
دیلۆت ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە: كۆی هەناردەی نەوتی فرۆشراو لەڕێی بۆری و ناوخۆوە لەماوەی ئەو سێ مانگەدا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و 262 ملیۆن و 409 هەزارو 784 دۆلار.