ناتانیاهو: بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران و هاوپەیمانەكانی ئەوەی لە دەستمان بێت دەیكەین

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران گەورەترین هەڕەشەی ناوچەكەیە و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا ئەوەی لە دەستیان بێت دەیكەن.

بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، لەسایەی پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ پوتندا كێشەكانی ناوچەكەیان تێپەڕاندووە.

ڕاشیگەیاند، ئێران و هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا گەورەترین هەڕەشەن و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا ئەوەی لە دەستیان بێت دەیكەن.




AM:09:44:28/02/2019