هەولێر...چەند نۆڕینگە و كۆگای گیادەرمان داخران

لە شاری هەولێر دوو كارگە و سێ شوێنی فرۆشتنی گیادەرمانی و دوو نۆڕینگە داخران بڕێكی زۆر لە دەرمانی گیایی قەدەغەكراو دەستی بەسەرداگیرا. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوباتی 2019 لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان كە پێكهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی رێكخراو سەربە ئاژانسی پاراستن، كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمان، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەشی پۆلیسی شارەوانی، بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر توانیان لە سەنتەری شاری هەولێر و ناحیەی كەسنەزان پشكنین بۆ پێنج شوێنی فرۆشتنی گیادەرمان ئەنجام بدەن.

لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە لە میانەی بە دواداچوونەكاندا بە هۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەكانی كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمان و نەبوونی مۆڵەتی فەرمی و مەرجەكانی تەندروستی سێ شوێنی فرۆشتنی گیادەرمان دوو كۆگای درووستكردنی گیادەرمان داخران و دەست گیرا بەسەر بڕێكی زۆرلە گیادەرمانی بێ ستیكەر و قاچاغ و قەدەغەكراو. 

لە درێژەی بە دواداچوونەكانی قایمقامیەتی هەولێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكان بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی دوو نۆڕینگەی پزیشكی داخران لە كۆمەڵگەی شاوێس و گەڕەكی هەولێری نوێ، بەپێی یاسا رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی كاران وەردەگیرێت.



AM:11:49:28/02/2019