وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌كەى دوێنێی ئەنجومەنى باڵاى نەوت و گاز ئاسایى بووه و، هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ ڕاستییه‌كى تێدا نییه.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەش کردووە، حکومەتى هەرێم ئاماده‌یه و خوازیارى ئه‌وه‌یه كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكات.
ڕوونیشیکردووەتەوە، هه‌ندێک له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانییان لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستییان نییه.
دوێنێ ئەنجومەنى باڵاى نەوت و گازى هەرێم کۆبووەوە و چەند میدیایەکیش دەنگۆى ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریداوە، حکومەتى هەرێم نەوت ڕادەستى بەغدا نەکات.