ئەگەر پۆزەتیڤانە بیر بکەیتەوە ئەم شتە باشانە لەجەستەدا ڕودەدات
لەڕوی سایکۆلۆژییەوە ئەوکەسانەی ئەرێیانە بیر دەکەنەوە هەست بە بەختەوەرییەکی ئێجگار زۆر دەکەن بە بەراورد بەکەسێک نەرێنی بیر دەکاتەوە ، هەروەها بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ یارمەتی ڕێخستی مێشکی مرۆڤ دەدات و تەندروستی دەپارێزێت ، پسپۆڕانی بواری سایکۆلۆژی چەند ڕاستییەکیان خستۆتە ڕوو بۆ ئەوکەسانەی کە بیرەکردنەوەیان پۆزەتیڤە، ئەوانیش:
ـ دەبنە خاوەن مێشکێکی تەندروست: باشترین ڕێگا بۆ هەبونی مێشکی تەندروست بیرکردنەوەی ئەرێییە.
ـ یارمەتی دەر دەبێت لەگۆڕینی خوە خراپەکان و زاڵ بون بەسەر خۆتدا.
ـ دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەلەقی و خەمۆکی .
ـ هەستی باوەڕبون بەخۆت لا دروست دەکات.
ـ وەک ڕێنیشاندەرێک دەبێت لەبەدەستهێنانی بەختەوەری.
ـ هۆکارە بۆ هەبوونی گەشبینیەکی شاراوە لەناختدا.
سەچاوە: very well mind
وە:هە-ف
PM:07:37:28/02/2019