وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن دۆلار ئه‌به‌خشێته ئه‌وكه‌سه‌ی زانیاری و شوێنی حه‌مزه بن لادن-ی بۆ ده‌ستنیشان بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 28ی فێبریوه‌ری، بڵاویكرده‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی په‌خشینی پاداشت له‌پێناو چه‌سپاندنی دادوه‌ریدا، پاداشتی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه شوێن و زانیاری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده (هه‌مزه بن لادن) بگه‌یه‌نێته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ر شوێنێك بێت و بڕی پاداشته‌كه‌ش به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 1 ملیۆن دۆلار.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌مزه بن لادن كوڕی سه‌ركرده‌ی پێشووی ئوسامه بن لادن-ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعده‌یه‌و له ساڵی 2015ه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی ئه‌لقاعده، له‌رێگه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌وه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، خۆی ده‌ناسێنێت و ئاماژه به هێرشكردن ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. ده‌شڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌مزه بن لادن وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوكی ئاماژه‌یان پێده‌دات كه له ئایاری 2011 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه له5ی یه‌نایری 2017ه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێی بڕیاری جێبه‌جێكردنی ژماره 13224 هه‌مزه بن لادن-ی وه‌ك تیرۆریستێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناساندووه و له‌ئه‌نجامی ئه‌م دیاریكردنه‌شدا هه‌موو سه‌رچاوه ماددیه‌كانی هه‌مزه و ئه‌وانه‌شی كه‌كه‌وتوونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی كاری ئه‌وه‌وه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌كارخراون، هه‌موو كه‌سێكی ئه‌مریكیشی له‌مه‌ترسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاگاداركردۆته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌دره‌س بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌و زانیارییه ببه‌خشێت و پاداشته‌كه‌ی وه‌رگرێت.
ئا:لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا