سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی لەمانگی ئازاردا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
ئاژانسی " تەنسیم "ی ئێرانی ئەمرۆ هەینی ١ی ئازار بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی 11-3-2019، سەردانی بەغدا دەکات.
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات سەردانەکەی حەسەن رۆحانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.