به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم راگەیاند" جگه له پشووه‌كانی رۆژانی نه‌ورۆز له‌م مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم سێ رۆژی تریش ده‌كاته پشوو".
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئازار رایگەیاند" له 5 و11 و14ی ئازار له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە "جگه له‌م رۆژانه حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه چه‌ند رۆژێك ده‌كاته پشوو به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیاری نه‌كراوه پشووه‌كانی نه‌ورۆز له چ رۆژێكه‌وه ده‌ست پێده‌كات".
هاوكات به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایناوه پشووه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته له رۆژی 11-وە ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو رۆژی 23ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.