پەنابەرێکی کورد لە تورکیا لە بینایەکی بەرز کەوتە خوارەوە

پەنابەرێکی کورد لە شاری ئیستەنبولی تورکیا لە نهۆمی چوارەمی بینایەک کەوتە خوارەوە.


 دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە۲۷ی شوباتی ۲٠۱۹، پەنابەرێکی کورد، بەهۆی خزانی قاچییەوە لە نهۆمی چواری شوقەکەی کەوتوەتە خوارەوەو  دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.




ئاماژەی بەوەشکردوە،" پەنابەرەکە ناوی(عبدالرحمن ئومێد)ەو، تەمەنی ۲٦ ساڵە، خەڵکی شاری هەولێرە، خاوەنی دوو منداڵەو خێزانەکەی لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەڵام ماوەیەکە وەک پەنابەر رووی لە وڵاتی تورکیا کردوە".


 

 دەزگاکە ئەوەشی خستەروو ، "بەهۆی رووداوەکەوە دەست و سەری شکاوەو، ماوەیەک بێ هۆشبووە، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی جێگیرەو بەرە باشبوون دەڕوات".



PM:09:21:01/03/2019