رسوایەکی سێکسی گەورەی مایکڵ جاکسۆن ئاشکرا دەبێت

دوو پیاو کە پێشتر مناڵ بوون و لەگەڵ مایکلجۆکسن ژیاون ئاشکرای دەکەن چەندان جار ئەو هونەرمەندە دەستدرێژی سێکسی کردوونەتە سەر.
لەچاوپیکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی بی بی سی "وەید رۆبسۆنی" تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەرنامەکەی ڤیکتۆریا دێربیشیر وتی " مایکڵ جاکسۆن توندوتیژی سێکسی بەرامبەر نواندوە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەری لە تەمەن ١٤ ساڵیدا".

گەنجێکی تریش کەناوی " جەیمس ستیفچووک"ی تەمەن ٤٠ ساڵیش لە بەرنامەکەدا وتی کە جاکسۆن توندوتیژی سێکسی بەرامبەر نوواندووە لە تەمەنی ٧ ساڵی تاکو دەروبەری تەمەنی ١٤ ساڵی".

خێزانی جاکسۆنیش بەرامبەر ئەو تۆمەتانە دەڵێن "هیچ بەڵگەیەک نییە تاوانەکە بسەلمێنێت .

مایکل جۆزیف جاکسۆن لە ٢٩ مانگی ئابی ١٩٥٨ لە دایکبووە، بەیەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی جیهان ناسراوە. لەبواری گۆران و  نواندن و مۆسیقا دانەرو سەماکارو مۆنتێری گۆرانی و دیزانەری سەماو دەرهێنەرو بزنسمان و چالاکی بواری مافی مرۆڤی ئەمەریکی ناسراوەو نازناوی پادشای " پۆپی " پێسپێردراوە.

لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٠٩دا لەکاتی خۆئامادەکردنی بۆ زنجیرە ئاهەنگێک، کۆچی دوایی کرد بەهۆی زۆر وەرگرتنی بروبوفول و بەنزودیازیبین.



PM:09:25:01/03/2019