وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى بۆ مانگى شوباتى 2019 راگه‌یاند.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بڕی نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له مانگى 2 ى 2019 دا له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق 99 ملیۆن و 120 هه‌زار و 6 به‌رمیل بووه".
وتیشی"مانگى رابردوو له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ملیۆنێك و 753 هه‌زار و 373 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، هه‌روه‌ها له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌وه 514 هه‌زار و 236 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه".
عاسم جیهاد ئەوەشی خستەڕوو"رێژه‌ی رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی رابردوودا سێ ملیۆن و 620 هه‌زار به‌رمیل بووه كه 3 ملیۆن و 540 هه‌زار به‌رمیل له‌به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه و 63 هه‌زار به‌رمیلیش له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده كراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق راشیگەیاند"كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوى مانگى رابردووى عێراق 6 ملیار و 167 هه‌زار و 815 دۆلار بووه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به 60 دۆلار و 83 سه‌نت فرۆشراوه".