ئەو خۆراکانەی توانای سێکسی دەکەن بە دووهێندە

توێژەرانی بواری تەندروستی چەند خۆراکێکیان دەستنیشانکردووە، کە توانای سێکسی هاوسەران دەکەن بە دوو هێندە.

پسپۆرانی بواری خۆراک ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن، کە خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیای بپارێزن لەبری ئەوە بایەخ بە خۆرە تەندروستەکان بدەن.

بە پیی توێژینەوەکان، ئەم خواردنانە باشترین جۆرن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکسی هاوسەران:

ناوکە کولەکە: یەکێکە لەو خواردنانەی بەکار دێت بۆ زیادکردنی توانای سێکسی لە خانمان و پیاوانیدا، بەمەش هۆرمۆنی تێستۆسیرۆن زیاد دەبێت و ماددەی زینکی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای سێکسی.

شوتی: بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن، وادەکات خوێن بۆ ئەو بەشاندی لەش بڕوات کە لە سێکس بەرپرسن.

ترێی سور: هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆسیرۆن زیاد دەکات  کە بەرپرسن لە بەرزبونەوەی تونای سێکسی.

بیبەر: بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی تێیدا، سوڕی خوێن چالاک دەکاتو  توانای سێکسی بەرزدەکاتەوە

هەنجیر: بەهۆی بونی ماددەکانی زینک و پۆتاسیۆم هۆرمۆنە سێکسییەکان لە لەشی مرۆڤ زیاد دەکات

ئەڤۆگادۆ: بەهۆی بونی ماددەی فۆلیک ئەزید و زینک ماوەی سێکس بە شێوازێکی تەندروست دەهێڵنەوە

شەربەتی هەنار: هەنار دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو ماددانەی کە توانای سێکسی بەرزدەکەنەوە


PM:02:46:02/03/2019