" لەم مانگەوە بەغدا دەست بەناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەکات"

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگه‌یاندووە" حكومه‌تی فیدراڵی له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی 2019 ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".

ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ی دارایی راشیگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته‌ كۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌و كات حكومه‌تی عیراق ته‌واوی به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ ده‌نێرێت، وتیشی ": به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی راده‌ست نه‌كرد، به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌غدا پابه‌ند كراوه‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هه‌ردووكی بڕه‌گه‌ی ده‌كاته‌ 522 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك".

شیروان میرزا جەختدەکاتەوە به‌غدا بڕی 522 ملیار دینار مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، وتیشی: به‌ یاسا جێگیركراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌ ئاگاداری و رێكه‌وتنی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ جیاكانی نوێنه‌ران بووه‌، وتیشی: له‌هه‌موو بارودۆخێكدا به‌غدا بڕی 522 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.



PM:08:08:02/03/2019