ئەمەریکا پەکەکە لە لیستی " تیرۆر " دەهێڵێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"ی لە "لیستی تیرۆر” هێشتەوە.

ئەمریكا لەساڵی ١٩٩٧ ناوی پەكەكەی خستووەتە لیستەكەوەو دوای هەڵسەنگاندنەكانی ئەم دواییەشی بۆ ئەو پرسە بڕیاریداوە ناوەكەی لەلیستەكەدا بمێنێتەوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، كە لەماوەی ئەو 20 ساڵە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە لەگەڵ توركیا هەماهەنگییان كردووەو جەختیشیكردووەتەوە، هەماهەنگییەكە بەردەوام دەبێت.

ئەمریكا پێنج ساڵ جارێك هەڵسەنگاندن بۆ ئەو لیستەی دەكات‌و ماوەی رابردووش خەڵاتی دیاریكرد بۆ ئەو كەسەی زانیاری لەسەر سێ‌ سەركردەی پەكەكە دەدات بەواشنتۆن ئەوانیش بریتی بوون لە موراد قەرەیلان‌و جەمیل بایك‌و دوران كاڵكان.



PM:09:08:02/03/2019