پێشبینی بارینی بەفر لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەکرێت

پسپۆری کەشناسی سادق عەتیە ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" عێراق رووبەرووی کەشوهەوایەکی سارد دەبێتەوەو لەهەرێمیش ئەمشەو لە باکوری سلێمانی و رۆژهەڵاتی دهۆک بەفر دەبارێیت".

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی بە ماڵپەڕە عێراقییەکانی راگەیاندووە" بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە کە عێراقی گرتۆتەوە، پلەی گەرما دادەبەزێت".

عەتیە باس لەوەش دەکات لە شارەکانی تری هەرێمیش ئەمشەو باران دەبارێت، هەرچی ناوەراست و خوارووی عێراقە کەشێکی سارد دەیگرێتەوە.

ئەو کەشناسە باس لەوە دەکات سبەی بەیانی لە دهۆک و هەولێر باران دەبارێت. 



PM:09:39:02/03/2019