ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە کلاسیکۆیەکی تری لە ریاڵ مەدرید بردەوە


لە یاری کلاسیکۆی لالیگا، هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە ١-٠ بباتەوەو شکستێکی تر توشی یانەی ریاڵ مەدرید بکات.
یانەی بەرشەلۆنە توانی لە خولەکی ٢٦ی گێمی یەکەم لە لایەن راکیتچی کراوەتیەوە گۆڵی بردنەوەی یاریەکە بکات.
بەم سەرکەوتنە جیاوازی خاڵی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بووە ١٢ خاڵ و یانەی بەرشەلۆنە بە ٦٠ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت وزیاتر لە نازناوەکە نزیک دەبێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٦ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکەیەو لە بردنەوەی نازناوەکە بە تەواوی دوورکەوتەوە.





AM:01:18:03/03/2019