بەیانی ئەمڕۆ ٣ ی ئادار بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری ئاو و کارەباوە ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەی سەرکەپکان دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
ئەو خۆپیشاندەرانە رێگای سەرەکی رانیە – سەرکەپکانیان گرتووەو داوا لەدەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەکەن بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچن و بەڵێنیان پێبدەن، بەرامبەر ئەوەش ئەوان خۆپیشاندانەکەیان بڵاوە پێدەکەن.