هەولێر.. فەرماندەیەکی پێشمەرگە کوژرا

لە شاری هەولێر لە گەڕەكی هاوكاریی  فەرماندەی پێشمەرگە لەبەرماڵەکەی خۆی بە گوللـە دەکوژرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەمیدیاکانی راگەیاند "كاژێر 08:45ـی شەوی رابردوو لە گەڕەكی هاوكاری، كەسێكی تەمەن 43 ساڵ كە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی دوو بوو بە گوللـە كوژراوە‌".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی "ئەو كەسە لەبەردەم ماڵی خۆی كوژراوە ‌و هێشتا هۆكاری كوشتنەكەی نەزانراوە".

هۆگر عەزیز ئاشکرای کرد "ئەو کەسەی کوژراوە خێزاندار بووە و باوكی سێ‌ منداڵ بووە".

پۆلیسی هەولێر دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوە كردووە.



AM:11:28:03/03/2019