راگەیەندراوی كۆبونەوەی بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ لە هاوینەهەواری پیرمام كۆبوونەوە و كەمێك لە مەوبەر كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە " لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی ھەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی ھەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و ھەست بە بەرپرسیارێتیی ھەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بێت".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕۆژی یەكشەممە ٣ـی ٣ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكھاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی ھەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی ھەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و ھەست بە بەرپرسیارێتیی ھەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بێت.



PM:12:44:03/03/2019