شاسوار عەبدولواحید دەستگیركرا

دوای ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیركرا.

كەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٣ی ئازار، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی  جۆڵانەوەی نەوەی نوێ چووە دادگای سلێمانی و دەستگیركرا".

شاسوار عەبدولواحید لە بەردەم دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئێمە ڕێزی یاسا دەگرین و دەچینە بەردەم دادگا و هیچ شتێك لە خۆماندا شك نابەین و  یاسامان نەشكاندووە".

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی ،  "شانازییە بۆ من كە ئەو بڕیارایان دژ داوم، هەر لەسەرەتاشەوە  دەمانزانی ئەم ڕێگایەی گرتوومانە  گرتن و ئەشكەنجەدان و تەنانەت كوشتنیشی تێدایە".

شاسوار عەبدولواحید بە هەردوو مادەی ٢٢٩ و ٤٣٤ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیركراوە.



PM:01:33:03/03/2019