پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار لەسەر دزینی ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزین دەستگیر دەکات

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دزینی ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزین دوو كەس دەستگیركران.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوای وەرگرتنی تۆماری چەند كامێرایەكی چاودێری و بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس، لەسەر دزینی ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزین بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە.

ئەوەشهاتووە دوو تۆمەتبارەکە بە رەگەز ئێرانین و دوای دەستگیركردنشیان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و ئەو ئامێرەیان لەو كۆمپانیایە دزیوە لە شاری هەمەدانی وڵاتی ئێران فرۆشتویانە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشتر كۆمپانیایەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركردووە كە لە شارۆچكەی تانجەرۆ ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزینی لێدزراوە كە بڕەكەی بە ١٢٠بۆ ١٣٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.


PM:07:56:03/03/2019