ئەم خواردنانە بخۆو چاوێلکە فڕێبدە
خەڵکی تێڕوانینیان وایە کە تەمەنی پیری هۆکارە بۆ لەدەستدانی بینای چاوەکان ،بەڵام لەڕاستیدا ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بژی ئەوا لەتەمەنی پیریشدا بەدور دەبیت لەم کێشەیە .
لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەساڵی ۲۰۰۱ ئەنجام دراوە باسیان لەوە کردووە هەریەک لە کانزاکانی وەک زینک، کۆپەر، و ڤیتامینەکانی وەک E,C دەبنە هۆی ئەوەی لەتەمەنی پیریشدا بینای چاو بپارێێزن بەڕێژەی ٪۲٥ .
لەساڵی ۲۰۱۳ شدا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدراوە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئۆمیگا ۳ یەکێکە لەماددە بەسودەکان لە پاراستنی تەندروستی چاودا. هەندێک جۆری ئەو خواردنانەش کە دەوڵەمەندن بەم ماددانە ئەمانەن.
ـ ماسی: زۆرێک لەجۆری ماسییەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ۳ کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی چاو دەدات.
ـ گوێز: گوێزیش بەهەمان شێوە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا۳ کە توانای پاراستنی تەندروستی چاوی هەیە لە لەناوچون لەتەمەنی پیریدا.
ـ تۆوەکان: تۆوەکان هەندێکن لە خواردنە باشەکان لەپاراستنی تەندرووستی چاودا لەبەر ئەوەی زۆرێکیان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئی، و ئۆمیگا۳ هەندێک لەوانەش وەک، ماش، تۆوی کەتان.
ـ میوە ترشەکان میوە ترشەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین Cو E ئەوانیش وەک پرتەقاڵ، لیمۆ.
ـ گێزەر: گێزەر دەوڵەمەندە بە هەردو ڤیتامین A و بیتاکارۆتین کە هەردوکیان بەسودن بۆ چاوەکان.
وە: هە ـ ف
سەرچاوە: medical news today
PM:09:55:03/03/2019