‌ئێران ھەناردەی چەند بەروبوومێک بۆ ھەرێم رادەگرێت

بە بڕیارێکی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسبەینێوە ھەناردەكردنی چەند بەروبوومێكی سەوزە و میوە بۆ ھەرێمی كوردستان رادەگیرێت.

سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی عەلوەی سەندیكای سلێمانی رایگەیاند " دوای ئەوەی حکومەتی ئێران هەناردەی چەند کاڵایەکی بۆ دەرەوەی ولاتەکەی راگەیاند، ماوەی 10 رۆژە نرخی تەماتە لە عەلوە و بازاڕدا بۆ دووھێندە بەرزبووەتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر بازاڕی كاسبكارانی عەلوەكە دروستكردووە".

وتیشی، "لە ئێستادا تەنیا تەماتەی خوارووی عیراق لە بەسرەوە ھاوردە دەكرێت، بەڵام وەرزی ئەو تەماتەیەش بەرەو كۆتایی دەچێت و تا دوای نەورۆز ھەیە، بۆیە پێویستە لە توركیا و وڵاتانی تر لەنێویشیاندا ئۆكرانیا كە لە بازاڕەكانی توركیاوە ھاوردەی دەكەین پێداویستی بازاڕ پڕ بكەینەوە".

ئەو بەرپرسەی عەلوەی سلێمانی بۆ ئەنادۆڵ ئئاشکراشیکرد"لە سبەی دووشەممەوە دەست بە جێبەجێكردنی قەدەغەی چەند بەروبوومێكی تری سەوزە و میوە دەكرێت لەنێویاندا سێو و پرتەقاڵ، بڕیارەكە بۆ میوە زۆر كاریگەری نابێت و بڕێكی زۆر سێو لە كۆگان ھەیە و لە توركیاشەوە پرتەقاڵ بەھەمان نرخ دەگاتە بازاڕی سلێمانی".


PM:11:54:03/03/2019