هەنگاو: لە مانگی شوباتدا ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٢ کورد دەرکردووە

رێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا دەسەڵاتی دادوەری ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر 12هاووڵاتی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستاندا سەپاندووە.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوەکە، تەنیا لە مانگی شوباتی رابردودا حکومەتی ئێرانبەتۆمەتی چالاكی سیاسیسزای لەسێدارەدانی بەسەر 11 هاووڵاتی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان سەپاندووە.

ئەوەشهاتووە، هاوڵاتیەکی کوردیش بەتۆمەتی ئایینی و پەیوەستبوون بە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكانەوە بە لەسێدارەدان سزادراوە.

رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، لەو ژمارەیە 6یان خەڵكی پارێزگای ورمێ، 4 كەس خەڵكی پارێزگای سنە و دوو كەسیشیان لە پارێزگای كرماشان و خوراسانی رەزەوی بوون.


AM:12:21:04/03/2019