بەهۆی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە پشێوی لەبەردەم دادگای سلێمانی روویدا

ئەمڕۆ ٤ی ئازار لەبەردەم دادگای سلێمانی بەهۆی گردبوونەوەی ژمارەیەک لایەنگری نەوەی نوێ کە بەهۆی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە چوونەتە بەردەم دادگاو هێنانی هێزێکی پۆلیس پشێووی روویدا.

میدیای ئێن ئارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوو تیمی رۆژنامەوانی کەناڵەکەیان و ژمارەیەک لایەنگرانی نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەردەم دادگاوە دەستگیرکراون.
 
ئەم رووداوانەی ئەمڕۆ بەهۆی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدلواحیدەوە دێت کە دوێنێ بەهۆی دوو داوای یاساییەوە بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراوە.



AM:10:56:04/03/2019