شا سه‌لمان توشی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت

میدیایەکی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ تووشی نه‌خۆشی لە بیرچوونه‌وه‌ بووه‌.

بەگویرەی هەوالێکی ماڵپەڕی تابناك جه‌وانی فارسی، ماوه‌یه‌كه‌ چەند له‌ میدیایەکی سعودی باس له‌ تووشبوونی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ به‌ نه‌خۆشی لەبیرچونەوە(زه‌هایمه‌ر) ده‌كه‌ن.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، شا سه‌لمان بیری دەچێتەوە له‌ سه‌ره‌تای وته‌كانیدا چی خوێندووه‌ته‌وه‌ و چی نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌ و كه‌سێك بیری ده‌هێنیته‌وه‌ کە چی وتووه‌، هەروەها ژماره‌كان و رووداوه‌كان به‌ ناڕوونی و ناته‌واوی باس ده‌كات و ئه‌م بابه‌ته‌ش كێشه‌ی بۆ وه‌رگێڕه‌كانیش دروستکردووە.



PM:10:08:04/03/2019