توشبوویەکی نەخۆشی ئایدز چارەسەرکرا

دووەم چارەسەری نەخۆشی ئایدز لە دوای ١٢ ساڵ لە هەوڵی بەردەوام لە لەندەنی پایدەختی بەریتانیا چارەسەرکرا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دووەم نەخۆشی هەڵگری ڤایرۆسی H.I.V لە لەندەن چارەسەرکرا و بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لەوبارەیەوە لێکۆڵەران کۆنفرانسێکدا راپۆرتی چۆنیەتی چارەسەربوونی هەڵگری ڤایرۆسی H.I.V لە سیاتیڵی ئەمریکا بخەنەڕوو. 

پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کەیسەکە درێژخایەن بووە، لەمەودوا چارەسەربوونی نەخۆشی ئایدز شتێکی رێتێچووە، بەڵام دڵنیایی ئەوەیان نەداوە کە ئایا ڤایرۆسەکە لە نەخۆشەکە سەرهەڵدەداتەوە یان نا.

بە وتەی دکتۆر ئەنیماری وینسینگ، کە ڤایرۆسناسێکی نێوداری سەنتەری پزیشکی زانکۆی ئوتریختە، ئەم کەسیە وا لە خەڵک دەکات کە چارەسەر چیدیکە خەونێک نییە.

ئایدز نەخۆشیێکی گوێزراوەیە و لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن زانا ئەمریکییەکانەوە دەستنیشانکرا، دەگوترێت ڤایرۆسی ئەو نەخۆشییە کە H.I.V پێدەگوترێت لە بنەڕەتدا لە کامیرۆن لە ئاژەڵی شامپانزی سەرچاوەی گرتبێت و بۆ مرۆڤ گوێزرابێتەوە.

لە ساڵی 2016دا 36 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە جیهاندا ئایدیزیان هەبووە، یەک ملیۆن کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 



PM:09:06:05/03/2019