وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستی لە پۆستی وتەبێژی کێشایەوەو لەمەودوا وەک باڵوێزی نوێی ئێران لەولاتی فەرەنسا دەستبەکار دەبێت.

بەهرام قاسمی،لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەست لە پۆستەكەی کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە دەكێشێتەوەو، ئەركێكی نوێ لە وەزارەتەكەیدا وەردەگرێت. 

وتیشی، ئەركی نوێیەکەی بریتییە لە باڵوێزی نوێی ئێران لەولاتی فەرەنسا و بەمنزیکانە دەستبەکات دەبێت.

ماوەی دوو ساڵە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە، بەڵام هیچ ناوێکی وەک شوێنگرەوەی خۆی لە پۆستی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرا نەكرد. 



PM:11:31:05/03/2019