جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە لایەن سیاسییەكانی هەرێم دەكات ، نەخشەڕێگەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی هاوڵاتیان ئامادەبكرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئازار لەمیانی وتارێکیدا لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، هه‌موومان ده‌زانین عیراق دابراونییه له‌و كێشانه‌ی كه ئێستا له جیهاندا بوونیان هه‌یه، بۆیه پێویسته له رێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری گونجاو چاره‌سه‌ری جدییان بۆ بدۆزرێته‌وه.
وتیشی، عیراق له‌به‌رده‌م چه‌ند ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره‌دایه، چونكه سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی له شه‌ڕ دژی داعش له ئێستاشدا عیراق له جه‌نگێكی تردایه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه كه پێشویستی به كاری جددی هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه، هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عیراق راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌ددا گه‌ورانه ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكی سه‌ختی تێپه‌ڕاند، بۆیه هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی حكومڕانییه‌كی باشن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كی باشیان بۆ دابین بكه‌ن، به‌وه دڵخۆشین سه‌ره‌ڕایی لهمپهڕو كێشه‌كان خۆشبه‌ختانه توانراوه له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتنه‌وه هه‌نگاوێكی زۆرباش بۆ پێكخهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بنێین كه ئه‌مه بۆ عیراق و ناوچه‌كه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه ئارامی هه‌ربه‌شێك له عیراق سودی زۆری بۆ به‌شه‌كانی تر ده‌بێت له هه‌موو رووه‌كانه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌م دیداره ته‌نها بۆ كۆبوونهوهنییه، به‌ڵكو بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دامه‌زراندنی سیستم و حكومڕانییه‌كی باش بۆ وڵات.
ئەوەشی وت، "پەیوەندیەكی بەهێز لەنێوان حكومەتی هەرێم و عیراق هەیە، دوو ڕۆژ بەر لەئێستا هەنگاوێكی گرنگ نرا بۆ حكومەتی هەرێم كە یەكێتیی و پارتی لەیەك نزیكبونەوە".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو "بەپابەندبونی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمیش بۆ باشتركردنی پەیوەندیی و پێكەوە كاركردنی چارەسەركردنی كێشەكان، دەرفەت دەڕەخسێت بۆ خۆشگوزەرانی خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستانیش".
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، "باشتركردنی خزمەتگوزاریی و حوكمڕانی و شەفافیەت بەقسە ئاسانە، بەڵكو بەكردەوە گرانە، بۆیە پێویستە لایەنەكان كاتێك تەرخانبكەن بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بەژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیەو نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری كێشە گرنگەكان ئامادەبكەن".