ژمارە 11 لە پەیوەندی سێکسی هاوسەراندا واتای چییە؟

خۆشەویستی و سێکس یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو، بەتایبەت ئەگەر رۆمانسیەتی لەگەڵدابێت، چونکە چێژ بە ژیانی هاوسەرەکان دەبەخشێت،  نهێنی ئەو پەیوەندییە سێکسەش لە هاوسەرگیریدا ژمارە 11یە.

شارەزایانی بواری دەروونی لە توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی نهێنی ژمارەی ئەنجامدانی ئەو پەیوەندیە سێکسیانە بزانن کەدەبێتە هۆی ئاسوودە بوون و دڵخۆشبوونی خانمان لەماوەی یەک مانگدا.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەنجامدانی 11 جار سێکسکردن لە مانگێکدا دەبێتە هۆی ئاسوودەبوونی خانمان و هێوربوونەوەی باری دەروونیان و هەست بە خۆشی دەکەن.

تۆێژینەوەکە ئەوەشی بۆ دەرکەوتووە، ئەو خانمانەی لە مانگێکدا کەمتر لەو ژمارەیە سێکس ئەنجامدەدەن ، نائاسوودە بوون و باری دەروونیان هەمیشە نائارام بوو.


PM:12:07:06/03/2019