ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەکرەم کەعبی، سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبا-ی خستوەتە لیستی تیرۆرەوە.
ئەمڕۆ 6ی ئازاری 2019 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کەعبی بزوتنەوەکەی لەساڵی 2013 بە پشتیوانی ئێران دامەزراندوە و پیلانی بۆ هێرشی تیرۆرستی داناوە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لۆمەی حکومەتی عێراقی کرد کە پارەی داوەتە ئەو بزوتنەوەیە لە جیاتی کۆنترۆڵکردنی جوڵەکانی، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو بزوتنەوەیە وەلائی خۆی بۆ ئێران و عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران راگەیاندوە.