ئەردۆغان وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە
"دەمانەوێت ئێس500 بكڕین"

رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكا دەداتەوە و رایگەیاند، پرسی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس400ی رووسی یەكلا بووەتەوە و بیر لەوە دەكەینەوە، بزانین چەندە گونجاوە سیستمی بەرگری ئێس 500 بكڕین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ناگەڕێینەوە سەر باسوخواسی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس400 چونكە ئەو پرسە یەكلا بووەتەوە و پاشەكشێی لێ ناكەین.

ئەردۆغان رەخنەشی لە ئەمەریكا گرت و رەتیكردەوە وڵاتەكەی بچێتە ژێر باری ئەو فشارانەی واشنتن دەیانخاتە سەر توركیا بۆ پاشگەزبوونەوە لە كڕینی ئێس400.

سەبارەت بە سزادانی ئابووریانەی توركیاش لە لایەن ئەمەریكاوە، ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەی كرد، توركیا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەرجۆرە رەفتارێكی لەو جۆرەی ئەمەریكا.




AM:09:31:07/03/2019