نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك لە سەرو 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 ی ئازاری 2019، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 17 سەنتە، دوێنێ بە 65 دۆلار و 34 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 56 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 56 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:09:39:07/03/2019