سبەینێ ٨ی مارس چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت

بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنان، چەند چالاکییەکی هونەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە سبەینێ هەینی ٨ی مارسی ٢٠١٩ بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان چەند چالاکییەک بەڕێوەبچێت لەوانە:

- کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت شێوەکاری" تارا محەمەد".
- سازکردنی ڤیستیڤاڵێک لەلایەن  گروپی کورد ئارت گروپی ژان
- کەرنەڤاڵی کاری دەست رەنگینی خانمانی نابینا
- ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ لە چەند خوێندنگایەک.

٨ی مارسی هەموو ساڵێک کە بەرۆژی ئافرەتان ناسراوە، لە زۆربەی وڵاتانی دونیا لەم رۆژە ئافرەتان مەراسیم و بۆنەی تایبەت رێکدەخەن، ئەمەش وەک رۆژی ناڕەزایەتی دژی توندوتیژی و ئەو زوڵمەی لەلایەن کۆمەڵگاوە رووبەرووی ئافرەتان دەبێتەوە.



PM:09:12:07/03/2019