بەرپرسێکی باڵای هێزی هەوایی ئەمریکا دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر ژنە ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ئادار سیناتۆر مارسا مکساڵی بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاند، لەوکاتەی لەهێزی هەوایی ئەمریکا کاریکردوە لەلایەن گەورە بەرپرسێکی هێزی هەوایی ئەمریکاوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا هەستی بەشەرم کردوە و پەشۆکاوە سکاڵای تۆمارنەکردوە.
ئەو سیناتۆرە راشیگەیاند، ئەوکاتەی ئەوکارەی بەرامبەرکراوە وەک هەزاران ژنی دیکە متمانەی بەسیستمەکە نەبوە، کە بەداواکەیەوە دەچن و ئێستاش خۆی بەقوربانی دەستی ئەو سیستمە دەزانێت.
وتەبێژی هێزی هەوایی ئەمریکا لەو بارەیەوە رایگەیاند ئەوەی سیناتۆر میکسال ئاشکرایکردوە پێشێلکردنی تەواوی یاسا و بڕگەکانی ئەخلاقیاتی هێزی هەواییە و هەست بەشەرمەزاری دەکەین بەرامبەر ئەو کارەی بەرامبەر سیناتۆر کراوە.
وتەبێژەکەی هێزی هەوایی ئەمریکا وتیشی، هەموو لەپشتی ئەو و قوربانیانی دیکەی دەستدرێژی سێکسی دەبین بۆ روبەروبونەوەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان کراوە.