پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک راگەیاند

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە چەک دەستگیركرد.

 لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا زانیارییان پێگەیشت دوو تۆمەتبار لەشاری هەولێرەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەنیازن چەند پارچە چەكێك ساغ بكەنەوە و بیفرۆشن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هەردوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیركرد".

لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر شەش پارچە چەكدا كە بەنیاز بوون لەشاری سلێمانی بیفرۆشن. هەردوو تۆمەتبار (ف ، م ، أ) و (ج ، ح ، ع) دانیشتووی شاری هەولێر، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 21ی چەك راگیراون و لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە".


PM:11:41:07/03/2019