تویژینه‌وه نوێکان ئاذکرایدەکەن، ک سێکس کردن به خێرایی سودی هه‌یه‌و چاره‌سه‌ره‌ی کێشه‌ی سه‌رجێی به‌یانیان ده‌کات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ، سێکس کردن به خێرایی چاره‌سه‌ره‌ی کێشه‌ی سه‌رجێی به‌یانیان ده‌کات، به‌تایبه‌ت که له به‌یانیاندا هاوسەران حه‌ز به ئه‌نجامدانی سێکس ده‌که‌ن،چونکه له ڕووی جه‌سته‌ی و ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ن بۆ ئه‌و کاره به‌ڵام زۆر کات به‌هۆی نه‌بوونی کاته‌وه ئه‌نجامی ناده‌ن.
پسپۆران بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه ئامۆژگاری ژنان و پیاوان ده‌که‌ن، پێویسته سه‌رجێیی خێرا ئه‌نجام بده‌ن، که سوودی بۆ جه‌سته و ده‌روونی هه‌ردوولا هه‌یه و وه‌کوو وه‌رزشێکه بۆ چالاککردنی سووڕی خوێن و سه‌رفکردنی به‌شێکی زۆر له کالۆری، ئه‌مه‌ش هه‌ر سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌یانیان به‌هۆی کارکردنیانه‌وه فریای وه‌رزش ناکه‌ون.
هه‌ر به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌که به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و ژن و مێردانه‌ی هه‌میشه یه‌ک شێوازی سه‌رجێیکردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای ماوه‌یه‌ک بێزار ده‌بن و تووشی خه‌مۆکی ده‌بن! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جار جار شێوازی خێرا و شێوازی دی به‌کارده‌هێنن، بێزار نابن و به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه له شێوازه‌کاندا هه‌میشه حه‌زیان بۆ سه‌رجێیکردن زیاد ده‌کات .
توێژینه‌وه‌که ئاشکراشی کردووه به‌هۆی سه‌رجێیی خێراوه ژن و مێرد هه‌ست به ئارامی و هێوربوونه‌وه‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ن، چونکه باری ده‌روونی و جه‌سته‌ییان ته‌واو ته‌ندروسته