ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری ناسراوی کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ خانمە هونەرمەندی گۆرانی بێژ سینا تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەهەژێنێت و هەوادارانی ئەو هونەرمەند و میدیاکارە کۆدەکاتەوە.
دینا کە شەوی رابردوو میوانی پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان بوو باس لە هەڵپەڕکێکەی خۆی بۆ ئەڤین دەکات کە چۆن فێری بووەو دواتر و پێکەوە بە سەماو هەلهەلە دەستدەکەن بە هەڵپەڕکێ.
ڤیدیۆی ئەم هەڵپەڕکێیەی ئەڤین و دینا کە تیایدا ئەڤین بە هەلهەلەوە هەڵپەڕکێکە گەرمدەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگیداوەتەوەو هەوادارانیان لەخۆیان کۆکردوەتەوە.