تەندروستی هەولێر لەسەر فرۆشتن و بازرگانیکردن بە ئەندامی نێرینەی پیاوانەوە هاتە دەنگ

لەبارەی بڵاوبونەوەی دەنگۆی بازرگانیكردن بە بەشێكی ئەندامی نێرینەی پیاوانەوە وەزارەتی تەندروستی هاتە سەرخەت و لێكۆڵینەوە لەو دەكات.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووەتیایدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندووە، بە هەماهەنگی دادگای داواكاری گشتی، بڕیارمان دا لێكۆڵینەوە و ڕێكاری یاسایی وەربگیرێت سەبارەت بەو هەواڵەی گوایە بازرگانی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەندامێكی نێرینەی پیاوانەوە دەكرێت.

ئەوەشهاتووە، "گواستنەوەی ئۆرگانەكانی لەشی مرۆڤ پێویستە لەلایەن لێژنەی یاسایی تایبەتمەندەوە بە بەشداریی لایەنە پەیوەندارەكان ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت ئەوجار ئەنجام بدرێت،"

تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو،" بەدەر لەو ڕێكارانەش تاوانێكی گەورەیە و بەدواداچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە".


PM:01:31:08/03/2019